ئیسپانیا

مێندی گەڕایەوە راهێنانەکانی ریال مەدرید

یاریگا

فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گەڕایەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

مالپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە بەرگریکارەکەیان دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، 48 کاتژمێر پێش یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە یاریی کردنی مێندی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکە نەکردووە، سەرچاوەکانی ئیسپانیاش بڵاویان کردەوە لە هەر حاڵەتێک ئەو یاریزانە بەرامبەر ستیزن یاریی پێ ناکرێت.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button