ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرینوود بەرەو سێریا ئەی هەنگاو دەنێت

یاریگا –

یوڤێنتوس دەیەوێت بەختی خۆی لەگەڵ مەیسن گرینوود، یاریزانی مانچێستەر یونایتد تاقیبکاتەوە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس گفتوگۆی لەگەڵ بریکاری کارەکانی گرینوود کردووە و باس لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ سێریا ئەی کراوە.

هەردوو یانەی رۆما و میلان گرنگیان بە گرینوود دابوو، بەڵام پێدەچێت یوڤێنتوس سوود لە پەیوەندییەکانی نێوان پۆل پۆگبا و گرینوود وەربگرێت، چونکە زۆر لەیەکتر نزیکن و دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی دروست بکات.

15 مانگە گرینوود یاری بۆ مانچێستەر یونایتد نەکردووە، چونکە دوای دەستگیرکردنی، لەلایەن یانە ئینگلیزییەکەوە سزا درا و لە پێکهاتە دوورخرایەوە. هەرچەندە لە مانگی فێبرایەر تەواوی تۆمەتەکانی لەسەر لابران، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووەکەی نەدراوە.

رۆژنامەی زە سەن دەڵێت، گرینوود جارێکی دیکە یاری بۆ مانچێستەر ناکات، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button