ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا فاتی بە یاریزانێکی پۆرتوگالی دەگۆڕێتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت ئانسو فاتی بە روبن نێڤێشی پۆرتوگالی بگۆڕێتەوە.

لە چەند مانگی رابردوو داهاتووی فاتی بووەتە جێگەی قسە و باسێکی زۆر، بەهۆی کەمی خولەکی یاریکردن بەردەوام باس لە رۆیشتنی ناوبراو کراوە لە یانە کەتەلۆنییەکە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی وۆڵڤەر هامپتنی ئینگلیزی نزیکترین کڕیاری ئەستێرەکەی بارسێلۆنایە، کە جولیان لۆپیتیگی ئیسپانی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە وۆڵڤز ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و روبن نێڤێشی پۆرتوگالیش بە بارسا بدات لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی فاتی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بەهۆی پەیوەندییە باشەکەی خۆرخێ مێندێزی بریکاری کارەکانی یاریزانان لەگەڵ هەردوو لایەندا، ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە زیاتر دەبێت، بارساش بە ئۆفەرەکەی وۆڵڤز ڕازییە.

نێڤێش بە درێسی وۆڵڤز

بە درێژایی ئەم وەرزە نێڤێش لەلایەن یانە ئیسپانییەکە چاودێری کراوە، بەڵام چاڤی دوودڵە لە گرێبەستکردن لەگەڵیدا و هەست دەکات لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەودا گونجاو نییە.

لە ئەگەری رازیبوونی چاڤیشدا هێشتا گرێبەستەکە بەربەستێکی دیکەی هەیە، کە ئەویش رازی نەبوونی فاتییە و ئامادە نییە ریزەکانی بارسا جێبهێڵیت.

فاتی لەم وەرزە تەنیا 1,665 خولەک یاری بۆ یانەکەی کردووە، باوکی ناوبراویش لە ماوەی رابردوو نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بەرپرسانی یانەکە دەربڕیبوو بەهۆی پشتگوێ خستنی کوڕەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button