ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی “یاری کۆتایی هەمیشە وروژێنەرە”

یاریگا –

راهێنەری ریال مەدرید کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری کۆتایی جامی شا دڵی هاندەرانی یانەکەی خۆشکرد.

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 11 شەو بە کاتی کوردستان ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی لە بارەی یارییەکە گوتی:

یارییە کۆتاییەکان هەمیشە وروژێنەر و بە جۆش و خرۆشن، هەر جارێک دەگەیتە یاری کۆتایی دەکرێت کۆتا جارت بێت، لە ساڵی 2003 وە بەوشێوەیە بیردەکەمەوە، بۆیە هەمیشە بە یاریزانەکانم دەڵێم چێژی لێوەرگرن.

کارلۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بە راهێنەری ئۆساسۆنام گوت یارییەکی زۆر بەهێز دەبێت، یارییەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوان و سەخت و ئاڵۆز دەبێت.

پێکهاتەی یارییەکەی ئۆساسۆنا و مان سیتی وەک یەک دەبن؟

بەڵێ بەڵام رۆژی یەکشەممە و دووشەممە هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ یاریزانەکان دەکەین

دەتوانن سبەی یاری بکەن بەبێ ئەوەی بیر لە مانچێستەر سیتی بکەنەوە؟

بێگومان سبەی دەچینە یاریگا تەنیا بیر لەو یارییە دەکەینەوە، وەک گوتم کاتێک خاوەنی پێکهاتەیەکی لەم جۆرەیت ئامادەکاری بۆ ئەم یارییانە ئاسانە.

ئەلابا %100 ئامادەیە بۆ یاریکردن؟

لە تۆپی پێ هیچ شتێک بە رێژەی %100 گرێنتی ناکرێت بەڵام زۆر بەباشی مەشقەکانی کردووە و ئامادەیە بۆ یاریکردن.

ئەی مۆدریچ %100 ئامادەیە بۆ یاریکردن؟

بە باشی مەشقەکانی کردووە و ئامادەیە، ئەگەر هەست بە ئاسودەیی بکات یاری دەکات، بەڵام ناشمانەوێت مەترسی لەسەر درووست بکەین.

کارلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی:

هیوادارم ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و بتوانین ئەم نازناوە پێشکەش بە هاندەرانمان بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button