ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو خاڵی ریککەوتنی نێوان بێڵینگهام و ریال مەدرید ئاشکراکرا

یاریگا –

دوو خاڵی ریککەوتنی نێوان جود بێڵینگهام و ریال مەدرید ئاشکراکرا لە بارەی پەیوەندی کردنی ئەو یاریزانە بە یانەکەوە.

پێگەی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند، جود بێلینگهام گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە لە وەرزی نوێدا درێسی ریال دەپۆشێت.

هەمان پێگە دوو خاڵی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە، دەڵێت گرێبەستەکە بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەیشی یەک ملیار یۆرۆیە.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە ئامانجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بوو، لە دیارترینیان لیڤەرپوول بوو، کە بەهۆی زۆری نرخەکەی لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە کشایەوە.

کشانەوەی یانە ئینگلیزییەکەش رێگەی بۆ ریال مەدرید خۆشکرد تا بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسانتر تواناکانی لاوە بەهرەمەندەکەی ئینگڵتەڕا بەدەستبهێنێت.

جودی تەمەن 19 ساڵان لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 40 یاری بۆ دۆرتمۆند کردووە، 11 گۆڵی کردووە، 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button