ئیسپانیا

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید گرنگی دەدات بە خامێس ڕۆدریگێس

ئینرێکی سیریز، سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا گرنگی دا بە یاریزان خامێس ڕۆدریگێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.
ڕۆدریگێز لە چەند سەعاتی ڕابردوودا گەڕایەوە ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی داهاتوو و زۆر لە میدیاکانیش باس لە گرنگی دانی هەر یەک لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ئەتلەتیکۆی ئیسپانی دەکەن بە یاریزانی کۆڵۆمبی.
سیریزۆ لە دیدارێکی دا لەگەڵ ماڵپەری مارکای ئیسپانی باسی لەوە کرد،” هاوڕێیەتیەکی باشمان هەیە لەگەڵ زۆربەی یانە ئیسپانیەکان دا و ڕیاڵیش یەکیکە لەو یانانە و بڕوا ناکەم ئەگەر هاتوو قسەمان لەگەڵ خامێس کرد ئیتر یانەی ڕیاڵ نیگەران بێت.”
هەروەها لە تەواوی قسەکانیدا ووتی،” ئەمە ژیانە کەس نازانێت چی ڕوو دەدات خامێس یاریزانێکی باشەو زۆرمان بە دڵە بەڵام نازانم ئەگەر ئەو ئارەزووی هاتنی هەبێت.”
جێگەی باسە کە لەم دواییانەدا چەندین ڕاپۆرت بڵاو بووەوە سەبارەت بە خامێس کە گوایە یانەی ڕیاڵ بەتەمای گۆڕانکاریە سەبارەت بە پێکهاتەی یانەکەی ..

بابەتی زیاتر

Back to top button