ئیتاڵیائیسپانیا

ئەگەری پەیوەندیکردنی میلیک هەیە بە ریاڵ بیتسەوە

یاریگا-لە درێژەی هەواڵەکانی مێرکاتۆی هاوینەدا ئەمڕۆ هەواڵی ئەگەری پەیوەندی کردنی ئەرکادیوز میلک هێرشبەری ناپۆلی بە ریاڵ بیتس بڵاوبوەوە.

رۆیشتنی گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لە ناپلس ئاسان نیە و تەنیا لە یەک باردا کارلۆ ئەنشلۆتی ئامادەیە دەستەبەرداری بێت.   ناپۆلی لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئینتەرمیلان ئەمەش هاوکاتە لە نزیک بوونەوەی رۆمیلو لوکاکو لە ئینتەر.  ئەگەر ناپۆلی بتوانێت ئیکاردی بەدەست بهێنێت کە نرخی ٥٠ ملیۆن  یۆرۆیە، ئەوا بیتس میلیک بەدەست دەهێنێت.

بیتس هەر لەم هەفتەیەدا نەبیل فەکیری گواستەوە ریزەکانی و بە چالاکی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button