ئیسپانیا

بەفەرمی – ڤاڵدێز دەگەڕێتەوە بارسیلۆنا وەک ڕاهێنەرێک

یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، ڤیکتۆر ڤاڵدێز دەگەڕێتەوە یانەی بارسیلۆنا دوای پێنچ ساڵ دوورکەوتنەوە بەڵام ئەم جارە وەک ڕاهێنەرێک بۆ تیمی یانەکە خوار تەمەن ١٩ ساڵ تواناکانی خۆی پیشان دەدات.
بارسیلۆنا لە بایاننامەکەیدا بڵاوی کردەوە، گرێبەستەکەی ڤاڵدێز تاکو ٢٠٢٠ دەبێت و یاکەم یاری بەرامبەر لاوانی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی دەبێت.
جێگەی باسە کە ڤاڵدێز زۆر نزیک بوو لەوەی ببێتە ڕاهێنەری یانەی لیگانێس بەڵام پێ دەچێت رێک نەکەوتبن.
ڤاڵدێز توانی ٢٣ جام بەدەست بهێنێت لە ١٢ وەرزدا لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا کە ٣ دانەیان جامی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button