ئیسپانیا

ڕیڤاڵدۆ: میسی شایستەی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونیە

ڕیڤاڵدۆ، ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیۆنێل میسی، سەرۆکی یانەی بارسیلۆناو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشترین پاڵێوراوی ئەمساڵ دەبێت بۆ بردنەوە بە تۆپی ئاڵتونی
میسی خولی ئیسپانیای بردەوە لە وەرزی پێشوودا و توانی ٥١ گۆڵ بەدەست بهێنێت بۆ یانەکەو لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی گەشتە نیوەی کۆتایی جامی کۆپا ئەمەریکا
ڕیڤالدۆ باسی لەوەش کرد، ” میسی شایستەی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونیە لەم وەرزەدا و ئەو و ڕۆناڵدۆش، ئەو دووانەم زۆر بەدڵە”.
جێگەی باسە کە میسی لەوانەیە لە یاریە نێودەوڵەتیەکان دوور بخرێتەوە لە دوای ڕەخنەکانی لە ناوبژیوانی یاریەکانی کۆپا ئەمەریکا

بابەتی زیاتر

Back to top button