ئه‌مریکا

دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر خانمە یاریزانێکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی

یاریگا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر نەووتنەوەی سرودی نیشتیمانی هێرش دەکاتە سەر مێگان رێپینۆ خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئەمریکا خانمە یاریزانی ئەمریکی بەرامبەر بە رەفتارەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی ئامادە نەبوو سرودی نیشتیمانی بڵێتەوە، تووشی هێرشی سەرۆکەکەی بووە.

ترەمپ بەرامبەر ئەو رەفتارانە رایگەیاندبوو شوێنی ئەو کەسانە ئەمریکا نیە، پێشتریش یاریزانێکی هەڵبژاردەی پیاوان ئەم رەفتارەی کردووە.

Back to top button