ئاسیائه‌مریکا

راهێنەری ڤەنزوێلا: ژاپۆن بێ رێزیان کرد و جارێکیتر بانگهێشتیان مەکەن

یاریگا-راهێنەری ڤەنزوێلا رافایل دودامێل چووە پاڵ ئەو دەنگانەی کە دژی بانگهێشتکردنی هەڵبژاردەکانی دەرەوەی ئەمریکان بۆ کۆپا ئەمێریکا.

دودامێل شەوی رابردوو  ڤەنزوێلای گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی بە بردنەوە لە بۆلیڤیا بەڵام ناڕازییە لە پاڵەوانێتییەکە و وتی “کۆپا ئەمێریکا دەبێت تەنها بۆ هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بێت، دژی بانگهێشتکردنی ژاپۆنم کە هەڵبژاردەی خوار ٢٣ساڵی خۆیانیان هێناوە. ئەمە بێ رێزییە بە پاڵەوانێتییەکە”

سەرەڕای یاریکردن بە پێکهاتەی خوار ٢٣ ساڵ ژاپۆن چانسی گەیشتنی بە چارەی کۆتایی هەیە لە باری بردنەوە لە ئیکوادۆر. بارودۆخەکە هاوشێوەیە بۆ قەتەڕ بەڵام ئەمەیان ئاسان نابێت و بەرامبەر ئەرژەنتین یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button