ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریاڵ مەدرید دەیەوێت ٥٠٠ ملیۆنی لە فرۆشتنی یاریزانان دەستبکەوێت

یاریا-هاوینی هاتوو تەنها کڕینی یاریزانان نابێت بۆ مەدرید، بەڵکو یانەکە دەیەوێت ژمارەیەکی زۆری یاریزانەکانی بفرۆشێت و بە پارەی ئەوان یاریزانی دیکە بهێنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی AS، ئەگەر تەواوی ئەو یاریزانانەی ریاڵ دەیەوێت بیانفرۆشێت لە یانەکەدا بڕۆن ئەوا ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی چنگ دەکەوێت.

خامێس رۆدریگێز،تۆنی کرۆس،گاری بەیڵ  نرخیان لە ٨٠-١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، رافایل ڤارانیش دەیەوێت لە یانەکە بڕوات و ئەگەر مەدرید رازیبێت نرخەکەی لەوان زیاتربێت کەمتر نیە.

جگە لەوەش ئیسکۆ،مارسێلۆ و کۆڤاسیچ لەو لیستەدان کە پێشبینی دەکرێت هەوارگەیەکی دیکە بۆخۆیان بدۆزنەوە، کۆڤاسیچ لە ئێستادا بەخواستن لە چێڵسییە و پێشبینی ناکرێت بگەڕێتەوە مەدرید، نرخەکەشی نزیکەی ٤٠ ملیۆنە. نرخی مارسێلۆ بەهۆی تەمەنی ٣٥ ملیۆنە  و ئیسکۆش ٦٠-٧٠ ملیۆن.  ماریانۆ دیاز و خیوس ڤاییخۆش بە هەردووکیان بە ٣٠ ملیۆن خەمڵێنراون.

ئەگەری رۆیشتنی ئەم یاریزانانە لە کاتێکدایە باس لە هاتنی ئەستێرە گەورەکانی وەکو ئێدین هازارد، پاوڵ پۆگبا، کایلیان ئێمباپێ، کریستیان ئێریکسن، ماورۆ ئیکاردی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button