ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتۆس لەسەر دەنگۆی گرێبەستی گواردیۆلا هاتەدەنگ

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی لە کۆتاییدا هاتە دەنگ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیکردنی پیپ گواردیۆلا بە یانەکەیانەوە.

بەشێک لە میدیاکان بەوپەڕی متمانەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە بەڵام فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری وەرزشی یۆڤی بۆ دازن وتی

لە جیهانێکی سەیردا دەژین، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە گواردیۆلاوە نەکردووە و هەرگیز بیریشمان لێنەکردووەتەوە چونکە ئەو گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دا هەیە. جگە لەوە هەزار هۆکاری دیکە هەیە کە ئەم هەواڵە دروست نیە. زۆرم لا سەیرە !

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا AGI رایگەیاندبوو گواردیۆلا بەرامبەر بە موچەی ساڵانەی ٢٤ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بیانکۆنێرییەوە کردووە و گرێبەستێک بۆ چوار وارز واژۆدەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button