چامپیۆنزلیگ

بە بێ یاریزانانی ڕیاڵ و بارسا چوار یاریزان كێبڕكێی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ دەكەن

یاریگا: گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتاییهات و چوار یاریزان كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە دەكەن.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ چوار یاریزانی هەلبژارد دوای ئەوەی لەم هەفتەدا ئاستێكی بەرزیان لەگەڵ یانەكەیان پێشكەش كرد.

بۆ هەفتەی سێیەم لەسەر یەك لە پاڵێوراوەكاندا هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید نابیندرێن.

لیستی یاریزانە پاڵێوراوەكان پێكهاتووە لە ئالاسین بیلیە ( بروسیا مونشنگلادباخ )، دیگۆ گۆتا( لیڤەرپول)،ئیرلینگ هالاند( بروسیا دۆرتمۆند)، یوسف نەسیڕی ( سێڤییا).

بابەتی زیاتر

Back to top button