ئینگلتەراگرنگترین

“ڤان گال لە خراپترین ئەو کەسانەیە بینیبێتم”

لویس ڤان گال راهێنەرێکی باش نەبووە بۆ رافایل بەرگریکاری پێشووی مان یونایتد.

رافایلی بەڕازیلی وەک لاوێکی بەتوانا لە باڵی راست هەرزوو ناوی دەرکرد بەڵام زۆری نەخایاند متمانەی لێسەندرایە و فرۆشرا بۆ لیۆنی فەڕەنسی. پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر رۆیشتنی لە ئۆڵد ترافۆرد ناوبراو بۆ ئەتلەتیک وتی “

کاتێک وتیان ڤان گال دەبێتە راهێنەر، زۆر هاوڕێ پەیوەندییان کرد و دەیانوت ئەو حەز بە یاریزانی بەڕازیلی نەکات بەهۆی شێوازی یاریکردنیان. پێیان وتم یەکەم کاری ئەوە دەبێت تۆ دووربخانەوە. لە راستیدا یەکەم کاری ئەوە نەبوو بەڵکو دووهەمی دوورخستنەوەی من بوو، چونکە یەکەم رۆژ تەنانەت قسەی لەگەڵ نەکردم. دووهەم رۆژ وتی تۆ دەتوانیت بڕۆیت بە بێ ئەوەی یەک مەشقەمان بەیەکەوە کردبێت. رایان گیگز زۆر بەرگری لێکردم بەڵام هەرگیز لێی تێنەگەشتم و رێگەی نەدا تواناکانمی نیشان بدەم.  هەوڵمدا خۆم بسەلمێنم و ساڵێک بەو جۆرە مامەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە یەکێک بوو لە خراپترین ئەو کەسانەی بینیبێتم”.

 

رافایل هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی لیۆنی فەڕەنسی جێهێشت و لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا پەیوەندی بە ئیستەنبوڵ باشاکشەهرەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button