ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

پەیکەری ڕێزلێنان لە شاری ماڵمۆی زێدی خۆی، بۆ ئیبراهیمۆڤیچ دادەنرێت

یاریگا- لە شاری ماڵمۆی سیوید، زێدی ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، پەیکەرێک وەک ڕێزلێنان بۆ یاریزانەکە دروست دەکرێت.

گۆڵکاری مێژووی سوید کە پێش جامی جیهانی 2018 وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند، خۆی ئامادەی مەڕاسیمی پەردە هەڵماڵینی سەر پەیکەرەکەی بوو، کە لە بڕۆنزە و بەرزییەکەی 8.9 پێ و کێشەکەی نزیکەی نیو تۆن دەبێت، بە چوار ساڵ دروست کراوە لەلایەن هونەرمەندی سودی پیتەر لایند.

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” لە پێگەی فەرمیی خۆی نووسیویەتی: “کە دێیتە نیویۆرک، پەیکەری ئازادیی دەبینیت، کە دێیتە سوید، پەیکەری زاڵاتان.”

پەیکەرەکە لەسەر شێوازی ئاهەنگگێڕانە باوەکەی سوڵتان دروست کراوە کە دوای گۆڵ تۆمارکردن ئەنجامی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button