ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ 20 وەبەرهێن دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی گەورە، بە مەبەستی پارەدارکردنی پڕۆژەی نوێکردنەوەی یارگای کامپ نو.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بارسێلۆنا روونیکردەوە، گرێبەستێکی لەگەڵ 20 وەبەرهێن کردووە، لە نێویاندا بانکەکانی گۆڵدمان ساکس و جی پی مۆرگان.

بارسێلۆنا لەگەڵ وەبەرهێنەکان گەیشتووەتە رێککەوتن، لە ماوەیەکی دیارکراودا، قەرزەکان بداتەوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەندامانی یانەکە، بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگا گەورەکەی هەرێمی کاتالۆنیا.

بڕیاربوو لە 31 مانگی رابردوو رێککەوتنی کۆتایی بکرێت، بەڵام بە هۆی چڕبوونەوەی گفتوگۆکان، ئاشکراکردنی رێککەوتنی کۆتایی دواکەوت.

کامپ نوو گەورەترین یاریگای تۆپی پێیە لە ئەوروپا و چوارەمین گەورەترینی جیهانە لەڕووی توانای لەخۆگرتنەوەی هاندەران، ئێستا نزیکەی 100 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت و لە دوای نوێکردنەوەشی رەنگە بگاتە 140 هەزار هاندەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button