ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەستی بە رێکارەکانی گۆڕینی یاریگاکەی کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەکەم هەنگاوی نا بۆ گۆڕینی یاریگاکەی.

پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، کە بە شێوەیەکی فەرمی یەکەم هەنگاوی خۆیان ناوە بۆ گۆڕینی یاریگاکەیان.

بە هۆی دەستکردن بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نو بارسێلۆنا تا مانگی یازدەی ساڵی 2024 لە یاریگای ئۆڵمپیک لویس یارییەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

پاش ئەو بەراوارە یارییەکانی تیپەکە بە شێوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە یاریگا کامپ نو، کە تا ئەو کات قۆناخی یەکەمی کارەکانی یاریگاکەی کۆتایی دێت.

هەر چەندە دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە یانەکە بەنیازە بۆ ساڵیک نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی دوابخات، بە هۆی گەڕانەوەی لیۆنیل مێسی، بەڵام لە راگەیەندراوێکی فەرمی دەنگۆی دواخستنی پڕۆژەکە رەتکرایەوە.

یاریگای ئۆڵمپیک لویس

وەک هەنگاوی دەستپێکیش یانەکە چیمەنی یاریگاکەی گۆڕیوە و سیستەمێکی ئاوەڕۆی تازە بۆ داناوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێکی دیکەی گرنگ.

یاریگای ئۆڵمپیک لویس دەکەوێتە شاری بارسێلۆنا و 55,926 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، شەشەم گەورەترین یاریگایە لە ئیسپانیا و دووەم گەورەترین یاریگایشە لە هەرێمی کەتەلۆنیا.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە رایگەیاند کە بارسیلۆنا لە وەرزی نوی بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێدەگات، ئەمەش گرفتێکی دیکە بۆ مووچەی یاریزانانی تیپەکەی درووست دەکات.

بەڵام یانەکە گەشبینە لە کاتی تەواو بوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو داهاتێکی زۆر کۆبکاتەوە بە هۆی فراوانکردن و زیادکردنی چەندنین پرۆژەی بازرگانی تیایدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button