ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەرواری دەستکردن بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی ئاشکراکرد

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەرواری دەستپێکی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نوی بۆ بەدیار کەوت.

یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ کۆمپانیای لیماکی تورکی رێککەوتووە و ئەرکی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی بەو کۆمپانیایە راسپاردووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە کۆمپانیا تورکییەکە لە دەستپێکی مانگی حوزەیران دەست بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو دەکات،

بەپێی هەواڵەکەی مۆندۆ لالیگا لە هەفتەی دووەمی مانگی حوزەیران دەست بە هێناندەرەوەی ڤار و سەرجەم ئامێرە ئەلیکتتۆنییەکانی دەکات، بەر لەو ساتەی کاری رووخاندنی بەشێکی بەشی سەرەوەی یاریگاکە ئەنجامبدرێت.

بارسا ئامانجییەتی لەم نۆژەنکردنەوەیەدا ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکە لە 99,354 هەزارەوە بەرز بکاتەوە بۆ 115 هەزار کورسی.

بارسا تا مانگی یانزەی ساڵی 2024 لە یاریگای ئۆڵمپیک لویس یارییەکانی خۆی ئەنجام دەدات، پاشان بە شێوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە یاریگا کامپ نو، کە تا ئەو بەروارە قۆناخی یەکەمی کارەکانی یاریگاکەی خۆی کۆتایی دێت.

یاریگای ئۆڵمپیک لویس دەکەوێتە شاری بارسێلۆنا و 55,926 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، شەشەم گەورەترین یاریگایە لە ئیسپانیا و دووەم گەورەترین یاریگایشە لە هەرێمی کەتەلۆنیا.

هەرەوەها رۆژنامە کەتەلۆنیەکە باسی لەوەیش کردووە قۆناخی کۆتایی کارەکانی یاریگای کامپ نو دەکەوێتە هاووینی ساڵی 2026 و تا ئەو ساڵە یاریگاکە بەردەوام کاری نۆژەنکردنەوەی تیادا دەکرێت بە ئەنجامدانی دەیان نوێگەری تیایدا.

پرۆژەی نوێکردنەوەی ئەم یاریگایە لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە خرایە گەڕ، ئامانی سەرەکی لێی کۆکردنەوەی داهاتی زیاترە بۆ یانەکە لە رێگەی فراوانکردن و زیادکردنی بەشی نوێ بۆ یاریگاکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button