گواردیۆلا: بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە دەبێت سەرەتا لە ریال مەدرید ببەیتەوە
یاریگا
پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای گەیشتنی یانەکەی بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەم شێوەیە وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە
دڵخۆشن بە گەیشتن بۆ قۆناغی پێشکۆتایی؟
بەڵێ بێگومان دڵخۆشین، ئێمە سێ ساڵە لەسەر یەک دەگەینە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئێمە لە تیپێکی گەورەمان بردەوە کە لە گێمییەکەمدا کێشەیان بۆ دروستکردین
ئاستی یاریزانانی بایرن چۆن بوو؟
ئەوان یارییەکی باشیان کرد بە تایبەت ئۆپامیکانو ئەمشەو زۆر باش بوو و یاریزانەکانی تریش بە کۆمانەوە زۆر بێزاریان کردین، بەڵام لەناوچەی سزا بەرگرییەکی زۆر باشمان کرد، بە جوڵە و خێراکردنی زیاتر توانیمان لە گێمی دووەمدا ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین
سەبارەت بە لەدەستدانی لێدانی سزا لەلایەن هالاند؟
هالاند هەمیشە ئامادەیە و گۆڵ تۆمار دەکات، نمایشەکەی ئەمشەو زۆر جوان بوو، ئەو یاریزانێکی گەنجە و هەموومان لەو ساتەدا هەستمانبە فشارەکان کرد
یاریگای ئالیانز چۆن بوو؟
یاریگاکە تەنانەت بۆ ئەوانیش زۆر کێشە بوو بەهۆی تەڕییەکەی، بەڵام لە گێمی یەکەمدا توانیمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین
بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە،
ئەگەر بتەوێت ئەم پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنیت، دەبێت لە ریال مەدرید ببەیتەوە، پێشتر پێویست بوو بکات لە بارسێلۆنا ببەیتەوە، بەڵام ئێستادەبێت لە ریال مەدرید ببەیتەوە