یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی بەردەوام نینۆکی قاچەکانی بە بۆیە رەش دەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ هۆکاری رەشکردنی نینۆکی قاچی رۆناڵدۆ بە رەنگی رەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رۆناڵدۆ بۆ خۆپاراستن لە بەکتریا و کەڕوو، نیکۆکەکانی بۆیە دەکات.
رۆناڵدۆ یەکێکە لەو کەسایەتییانەی بەردەوام لە سۆشیال میدیا وێنەکانی خۆی لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانی هاوبەشی پێدەکات، بەڵام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، فۆڵۆوەرەکانی رۆناڵدۆ تێبینی بۆیە رەشەکەیان کرد و بووە ترێندی پلاتفۆرمەکان.
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانان هەوڵدەدەن نیۆکەکانیان رووپۆش بکەن، بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکانی کەڕووی پێ و بەکتریا بیانپارێزێت.
لە کانوونی دووەمی رابردوودا، فرانسیس نگانۆ، شەڕکەری MMA وێنەیەکی لەگەڵ رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، تیایدا قاچێکی رۆناڵدۆ بە بۆیە رەشەکەوە دەردەکەون. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ دەڵێت، ئاندرێ ئارلۆفسکی، ئەستێرەی UFC هەمان کاری رۆناڵدۆ دەکات.
رۆناڵدۆ تەمەن 38 ساڵان، لەگەڵ نەسر 11 گۆڵی لە 12 یاریدا کردووە و ئەمڕۆ لە یاری لووتکەی خولی رۆشنی سعودەی رووبەڕووی هیلال دەبێتەوە.