ئه‌مریکا

ئەرجەنتین میوانداری مۆندیالی لاوان دەکات

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، ئەرجەنتین میوانداری مۆندیالی خوار 20 ساڵان دەکات.

لە دوای لێسەندنەوەی مافی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە لە ئیندۆنیسیا، دوای ئەوەی حاکمی ناوچەی بالی، رەتیکردەوە پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئیسرائیل بکات.

ئەم بڕیارەی ئیندۆنیسیا لە دوای خۆپێشاندانی فراوان لە جاکارتای پایتەخت بوو، کاتێک ئاڵای فەڵەستین و ئیندۆنیسیایان بەرزکردەوە و داوایان کرد، رێگە بە هەڵبژاردەی ئیسرائیل نەدرێت، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکەدا بکات.

لە دوای بڕیارەکەی فیفا، راستەوخۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین فایلی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکەی بۆ فیفا بەرزکردەوە و لە دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی، بڕیاردرا مافی میوانداریکردنی مۆندیالی خوار 20 ساڵان بە ئەرجەنتین بدرێت،

تیروپشکی پاڵەوانیەتییەکە رۆژی هەینی داهاتوو لە زوریخ رادەکێشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button