یاریگا –
ئیریك تین هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ئاستی تیمەكەی رازی بووە دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست.
شەوی رابردوو نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
گۆڵەكانی شەیتانە سوورەكان لە لایەن ئانتۆنی لە خولەكی 32 و دیۆگۆ دالۆت لە خولەكی 76 تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە تین هاخ لە لێدوانێكیدا بۆ BBC گووتی: یاریەكی سەرنجڕاكێشمان كرد لە سەرەتاوە تا كۆتایی سەرنجمان لەسەر یاریەكە بوو.
هەروەها گووتیشی: هاری ماگوایەر و ڤیكتۆر لیندیلۆڤ ئاستێكی نایابیان پێشكەشكرد، لە هەموو ئەوانەی نێو یاریگا بەهێزتر بوون، هاوكاریەكی زۆریان كردین و ئەوان زاڵبوون بەسەر ركابەرەكانیاندا.
سەبارەت بە پێكانەكەی سابیتزە كە لە راهێنانەكاندا تووشی هات راهێنەری شەیتانە سوورەكان گووتی: هەستی بە شتێك دەكرد، نەمانویست سەركێشی پێوە بكەین، دواتر پشكنینەكان ئەنجام دەدات.
لە كۆتایشدا گووتی: هەفتەی رابردوو 9 بەرگریکارم هەبوو، ئێستاش 4 بەرگریکارم هەیە، پێویستمان بە هەموو یاریزانەکانمانە، بەو پێیەی ئێمە هێشتا ركابەری لەسەر بردنەوەی 3 نازناو دەکەین.
مان یونایتد بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 15 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.