ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سادیۆ مانێ بیری لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، زۆر بەپەرۆشە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و بیری لیڤەرپوول دەکات.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، سادیۆ مانێ لە دانیشتنێکیدا لەگەڵ هاوڕێیە نزیکەکانی روونیکردووەتەوە، زۆر بیری لیڤەرپوول دەکات و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

مانێ، ئەستێرەی سێنیگالی، لە هاوینی رابردوودا ریزەکانی لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆخی مانێ لە میونشن زیاتر تێکچوو، لە دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان مانێ و لیرۆی سانێ، لە دوای دۆڕانیان لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 3-0. مانێ لە دوای یارییەکە بە دەست هێرشیکردە سەر سانێ و دواتر یاریزانەکان ئەوانیان لەیەک کردەوە.

دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن وەک سزادانێک، لە پێکهاتەی یاری رابردوویان لە بەرامبەر هۆفێنهایم دوورخستەوە و بە بڕێک پارەش سزادرا.

مانێ لەم وەرزەدا 11 گۆڵی کردووە و چوار تۆپی یەکلاکەرەوەشی هەبوو، بەڵام بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی فێبرایەر لە یاریگاکان دوورخرابووەوە.

سەرەڕای گەڕانەوەی لە دوو مانگی رابردوودا، مانێ نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات، بۆیە لە زۆربەی یارییەکان وەک یاریزانی یەدەک بەشداری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button