پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ
یاریگا –
پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
رۆژی سێشەممە دوو یاری ئەو قۆناخە لە نێوان یانەكانی بێنفیكا و ئینتەر میلان كە بە بردنەوەی ئینتەر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بە بردنەوەی سیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات بەڕێوە چوو.
هەروەها رۆژی چوارشەممە ریال مەدرید میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە و میلان میوانداری ناپۆلی كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵا یاریەكەی لێ بردەوە.
هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی دەستنیشانكرد.
هەریەك لە یاریزانان ( ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، ئەلیساندرۆ باستۆنی ، براهیم دیاز ، جۆن ستۆنز ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانیەتیەكە.
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ:
– ڤینیسیۆس بەرامبەر چێڵسی توانی دوو گۆڵ دروست بكات.
– باستۆنی بەرامبەر بێنفیكا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكات.
– دیاز بەرامبەر ناپۆلی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و رێژەی %100 پاسەكانی لەو یاریەدا درووست بوون
– ستۆنز بەرامبەر بایرن میونشن توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكات.