کریسپۆ باس لەو هۆکارانە دەکات کە وادەکەن میلان لە ناپۆلی بباتەوە
یاریگا –
هێرنان کریسپۆی روونی دەکاتەوە بۆچی میلان پاڵوراوەی سەرەکییە بۆ بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر بە ناپۆلی.
ئەمشەو هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ناپۆلی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوو دەبنەوە، کریسپۆی ئەرجەنتنی و هێرشبەری پێشووی میلان باس لە هۆکارەکانی بردنەوەی میلان دەکات لەم یارییەدا.
کریسپۆ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت گوتی:
میلان یانەی دڵخوازمە، گڕ و تینی هاندەرانی سانسیرۆ پاڵنەرێکی گەورەن بۆ میلان، بردنەوە گەورەکەی سێریا ئەیش متمانەی زۆری بە تیپەکەی پیۆلی بەخشیووە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
پێشبینی دەکەم میلان بە فشارێکی بەرز یاری بکات، هەروەها جارێکی تر بەشێوەی مان تو مان لەگەڵ لۆبۆتکا یاری بکەن.
کریسپۆ باسی لە دوو یاریزانی یەکلاکەوەی میلان کرد و گوتی:
لیاو دەتوانێت هێڵی بەرگری ناپۆلی تێکبشکێنێت، تۆنالیش هاوسەنگی هێڵئ ناوەڕاستی یاریگا رادەگرێت.
براوەی هەردوو یاری نێوان میلان و ناپۆلی لە قۆناخی پێش کۆتایی خولەکە بەرامبەر براوەی یاری نێوان ئینتەر میلان و بێنفیکا یاری دەکات، پێشبینیش دەکرێت یەکێک لە یانە ئیتاڵیەکان بگاتە یاری کۆتایی بەهۆی شکستی شەوی رابردووی بێنفیکا بەرامبەر بە ئینتەر میلان.