مانچێستەر سیتی – بایرن میونشن| جەنگی زلهێزەکان لێرەوە دەست پێدەکات
یاریگا
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی لوتکەی ئەم قۆناغە مانچێستەر سیتی ئینگلتەڕامیوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.
یانەکەی ئینگلتەڕا قۆناغی رابردوو توانی بە سەرکەوتووانە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی تێپەڕێنێت و ئەمجارەیان رووبەڕووی نوێنەرێکی دیکەیئەم وڵاتە دەبێتەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە باڤارییەکان قۆناغی 16 بە بردنەوەیان لە پاریس سانجێرمان کارێکی گەورەیان کرد و خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکیکۆتایی چامپیۆنزلیگ.
- مانچێستەر سیتی لە دوایین 12 یاری لە یاریگای خۆی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
- ستیزن دوایین 8 یاریی هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە.
- هەردوو یانە پێشتر 6 یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە و بەشی هەر یەکێکیان 3 بردنەوە بووە، واتە هەر هەموو یارییەکانیان براوەی تێدابووە.
- مان سیتی جارێک لە یاریگای خۆی بە بایرن دۆڕاوە، ئەو کاتەی لە ساڵی 2013 پێپ گواردیۆلا راهێنەری باڤارییەکان بوو.
- بایرن میونشن پێشتر لە نێوان ساڵانی 2005 تاوەکو 2011 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەڕا 4 یاریی لەسەریەک دۆڕاوە.
- باڤارییەکان لەوەتەی 2011 لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 10 یارییان بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەڕا کردووە، خاوەنی 6 بردنەوە 2 دۆڕان و 2 بەرامبەربوونن.
- مان سیتی لە دوایین 10 یاریی بەرامبەر یانەکانی ئەڵمانیا لە یاریگای خۆی 39 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی لێکراوە.
بۆ ئەم یارییە پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکان، لە تواناکانی فێل فۆدین بێ بەش دەبێت، سەرجەمیاریزانەکانی دیکەی ئامادەن.
توماس توخێل راهێنەری یانەی بایرن میونشن ئەمیش بەهۆی پێکان لە تواناکانی مانوێل نۆیەر و هێرناندێز و چۆپۆ مۆتینگ بێ بەش دەبێت.
براوەی ئەم یارییەکە لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی براوەی نێوان ریال مەدرید و چێڵسی دەبێتەوە.