یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت هاوینی داهاتوو هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
سیمۆن مولۆک لە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، شەیتانە سوورەکان گەشبینن بە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی سپێرز، بە تایبەتدوای ئەوەی زانیان بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێ مەیلن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، چونکە دەنگۆیەک هەبوو ئەویاریزانە بووەتە ئامانجی ئەڵمانیەکە.
هاری کەین هاوینی رابردوو هەوڵی زۆریدا ریزەکانیان یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بکات، بەڵام یانەکەی رازینەبوو و دواجار لە یانەکەی مایەوە.
گۆڵکارەکەی یانەی تۆتێنهام تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ناتوانێت تتا ئەو کاتە بە ئارەزووی خۆی ریزەکانییانەکەی جێبێڵێت.