ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئارتێتا: دەمانەوێت پاش 11 ساڵ لە لیڤەرپوول ببەینەوە

Yariga App

یاریگا

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە گەڕی 30 پرێمەرلیگ لە کۆنگرەیرۆژنامەوانی یارییەکە باسی لە بارودۆخی تیەکەی و یارییەکە کرد.

تا ئێستا لە چەندین یاریگا یاریمان کردووە کە چەندین ساڵە سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنابوو و توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین.  ئێمەتوانای ئەوەمان هەیە ئەم کارە بکەین. بۆیە دەمانەوێت پاش 11 ساڵ لە ئانفێڵد براوە بین.

ئارتێتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندی و گرژیەکانی نێوان خۆی و یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول کرد و گووتی

ئەوە تۆپی پێیە، ئەم شتانە لە تۆپی پێدا ڕوودەدەن.  دوای ئەو شەڕە یەکترمان لە باوەش گرت و هەموو شتێکمان بەلاوە گرنگ بوو. ڕێزێکیزۆرم هەیە بۆ ئەوەی کردوویانە.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی ئارسێناڵ لەبارەی ئەوەی ترسی هەیە لە یاریگای ئانفێڵد رووبەڕووی رکابەرەکەی بێتە گووتی

سەرەتا ئەمە تیپێکی جیاوازە کە لە پێگەیەکی جیاوازەوە هاتۆتە ئەم یارییە.  ئەوەی پێویستە لەسەرمان دەبێت ئازا بین. ئێمە هەوڵ دەدەینڕۆژی یەکشەممە ئەو تیمە بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button