ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: ئێمە بەرامبەر پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ دۆڕاین

Yariga App

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای دۆڕانە قورسەکەی بەرامبەر ریال مەدرید دڵتەنگی خۆی نەشاردەوە.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا دوای یارییەکەی کلاسیکۆ کە تیپەکەی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 0-4 دۆڕا گووتی

دەبێت پیرۆزبایی لە ریال مەدرید بکەین. زۆر بە باشی ڕکابەرییان کرد. جێگای داخە، بەڵام بەرامبەر پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ یاریمان کرد. پێشتر پێمگووتن کە چەندە قورسە لەم تیپە ببەیتەوە. بەڕاستی دڵتەنگم و ئەمشەو ناتوانم بە باشی بخەوم. با لەبیرمان بێت لە کوێوە دەستمان پێکرد. کاتێک هاتم لە هیچ جامێکدا ڕکابەریمان نەدەکرد. دوای ساڵێک دەتوانین لالیگا ببەین و جامی سوپەرمان بردەوە. پێم وایە ئەمە پێشهاتێکی باشە

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە کۆمەڵێک یاریزانی لاوی یانەکەی کرد و گووتی

پێموانییە ئەمڕۆ کێشەکەمان یاریزانە لاوەکانمان بووبێت. ئێمە تیپێکی تەواو پێگەیشتوو نین، یاریزانی گەنجمان زۆرە و دەبێت فێربین چۆن باشتر ڕکابەری بکەین

پرسیار لە چاڤی کرا دەربارەی ڤینیسیۆس و ئەویش وەڵامی دایەوە و گووتی

ڤینیسیۆس یاریزانێکی گەورەیە و جیاوازی دروست دەکات. جگە لەمەش ناتوانم هیچی تر بڵێم. نامەوێت بچمە ناو مشتومڕەوە.

پرسیارێکی تر کە لە چاڤی کرا سەبارەت بە ئاستە بەرزەکەی بێنزێما و وونبوونی لیڤاندۆڤسکی لەم یارییەدا و ئەویش گووتی

ئێمە بڕیار نیە دوای ئەم یارییە کەس بکوژین. لیڤاندۆڤسکی باشترین گۆڵکاری خولەکەیە  و بە هێمنی درێژە بە کارەکانی دەدات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button