فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بەڵێنێک بە هاندەرانی پاریس سانجێرمان دەدات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بەشداری لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی دەستەیەکی هاندەرانی پاریس سانجێرمان کرد.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی و جیانلویجی دۆنارۆما، بەشداری ئاهەنگێکیان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی هاندەرانی K-Soce Team کرد.

چەندین ڤیدیۆ لە شوێنی ئاهەنگگێڕانەکە بڵاوکرانەوە کە تیایدا ئێمباپێ دەردەکەوێت و لەگەڵ هاندەران ئاهەنگی گێڕا.

ئێمباپێ بە هاندەرانی گوت

بە نوێنەرایەتی تەواوی یاریزانەکان قسەتان لەگەڵ دەکەم، دووپاتیدەکەمەوە، ئێمە هەموومان یەک دەستین، ئەمساڵیش، ساڵێکی زۆر باش نەبوو بۆ ئێمە. نەمانتوانی خواستەکانتان بەدی بهێنین، بەڵام لە کۆتاییدا دەمانەوێت لەگەڵ ئێوە بەردەوام بین و ئەم وەرزە بە بردنەوەی نازناوێک کۆتایی پێبهێنین.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی مارکا روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ بەڵێنی بە هاندەرانی پاریس سانجێرمان داوە، لە وەرزی داهاتوو نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن، مانەوەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو پشتڕاستکردووەتەوە.

پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و هاندەرانی پاریس سانجێرمان زۆر بەهێزە، بۆیە ئامادەی بۆنە تایبەتەکانیان دەبێت.

گرێبەستی ئێمباپێ لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، بەڵام دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، رۆژ دوای رۆژ زیاد دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button