یاریگا
مەیسن ماونت، یاریزانی ئینگلیزی یانەی چێڵسی ئەم وڵاتە نزیکە لەوەتەی هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلوز هیچ پێشڤەچوونێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیە، بۆیە ئەو یاریزانە رێگەی چوونی لە یانەکەی نزیکترە لە مانەوە، هەرچەندە هەردوولا کاتێکی باشیان لە پێش ماوە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر ماونت و کارگێری چێڵسی تاوەکو هاوینی داهاتوو نەگەیشتنە رێکەوتن، ئەو کاتە یانەکە دەستبەرداری دەبێت.