ئینگلتەراگرنگترین

” محەمەد سەڵاح شایەنی هەمان ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە”

Yariga App

یاریگا

رۆبی فاولەر، ئەفسانەی مێژووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە ئاست بەرزی محەمەد سەڵاح كرد لە یارییەكانی ئەم دواییە و هەروەها شكاندنی ژمارەی پێوانەیی خۆی وەك گۆڵكاری مێژووی لیڤەرپوول لە خولی ئینگلیزی.

سەڵاح ژمارەكەی رۆبی فاولەری شكاند كە خاوەنی 128گۆڵ بوو بۆ رێدز لە پرێمەرلیگ و دوای تۆماركردنی دوو گۆڵ لە تۆڕی مانچێستەر یونایتد گۆڵكارە میسڕیەكە كۆی گۆڵەكانی خۆی لە پرێمەرلیگ بۆ 129 گۆڵ بەرزكردەوە.

فاولەر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی زە ئەتلەتیك گوتی: بۆ ئەوەی بە ژیانی وەرزشی خۆتدا تێپەڕیت بەبێ پێکانێکی سەخت پێویستت بە کەمێک بەختە بێگومان،  بەڵامئەو پارێزگاریكردنەی لە خۆی دەیكات زۆر شت دەڵێت کە مۆ چۆن گرنگی بە خۆی دەدات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم رووەوە ستایشی زۆری بۆ دەکرێت و سەڵاحیش شایەنی هەمان شتە.

بەردەوام بوو گوتی: جەستەی بەهێزە، بەتەواوی تەرخانكراوە بۆ پیشەكەی، ئەو نمونەیەكی تەواو و بێ كەم و كوڕییە بۆ ئەوەی یاریزانە لاوەكان بیكەنە نمونەی باڵای خۆیان.

لە كۆتایشدا گوتی: تەمەنی تەنیا 30 ساڵە و پێویستە ساڵانێکی زۆر لەو  ئاستە بەرزەیدا بمێنێتەوە، جێگەی سەرنجە بیر لەوە بکەینەوە کە هێشتا دەتوانێت چی بەدەستبهێنێت.

سەڵاح لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button