Loading...
ئه‌مریکائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

زیکۆ: لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت بەڕازیل ئەنچلۆتی بکاتە راهێنەر

Yariga App

ئەفسانەی بەڕازیلی ناودار زیکۆ، جارێکیتر دەنگۆی پەیوەندیکردنی کارلۆ ئەنچلۆتی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە زیندوو دەکاتەوە.

زیکۆ ئەمڕۆ پێدەنێتە ٧٠ هەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی و لە چاو پێکەوتنێکدا لەگەڵ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی”ئەنچلۆتی کاندیدێکی نموونەییە چونکە هەمووان بە رکابەرەکانیشەوە رێزی دەگرن. ئەو تێدەگات لەوەی لە تۆپی پێ یاریزانەکان گرنگترن لە تەکتیک. ئەو توانیوییەتی یاریزانە لاوە بەڕازیلییەکان پەرە پێبدات وەکو ڤینیسیوس و رۆدریگۆ کە پاڵەوانی داهاتوون”.

رۆژنامەکە لە زیکۆی پرسی بەڵام ئەنچلۆتی هەرگیز گەشتی بەڕازیل نەکردووە، زیکۆ لە وەڵامدا وتی “هۆکارێکی دیکەیە بێتە لای ئێمە، من خۆم لەگەڵی دەگەڕێم و شارەکەی نیشان دەدەم”.

کارلۆ ساڵێکی دیکەشی لەگەڵ مەدرید ماوە بەڵام هەڵنەبژاردنی راهێنەرێک تا ئێستا لەلایەن سامباوە وای کردووە هێشتا ئەگەری پەیوەندیکردنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە زیندوو بێت.

Back to top button