Loading...
ئیتاڵیا

خاوەن پشکەکانی یۆڤی سکاڵا لەسەر ئانیێلی و یانەکە تۆماردەکەن

Yariga App

نەهامەتییەکانی یانەی یوڤێنتۆس درێژەیان هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا خاوەن پشکە بچووکەکانی یوڤێنتۆس دەچنە پاڵ لێکۆڵەڕی گشتی و سکاڵا لە یانەکە تۆمار دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی پشکەکانی یۆڤی لەلایەن بنەماڵەی ئانیێلی وە خاوەندارێتی دەکرد، بەڵام یانەکە ١٤ خاوەن پشکی بچووکیشی هەیە کە بێ ئەوەی ئاگایان لە هیچ بێت، بوونەتە قوربانی هەڵەکانی ئانیێلی سەرۆکی پێشوو، وە بەڕێوبەرانی یانەکە.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، ئەو ١٤ خاوەنە پشكە داوایان لە لێکۆڵەرەوەکان کردووە ئاگاداری ئەنجامەکان بن و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر کەیسەکە بەدەستییان دەگات سکاڵا تۆمار دەکەن، چونکە یاری بە هەژمارەکانی یانەکە کراوە و ئەمەش مانای ئەوەیە پارە لە خاوەن پشکەکان شاردراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی دارایی گەورە بەسەر یۆڤی هاتووە و نرخی پشکەکان دابەزیووە.

یوڤێنتۆس لەم وەرزەدا ١٥ خاڵی لێ شکێندرا و یانەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ئەگەر سزای زیاتری هەیە بەهۆی ساختەکردنی تۆمار و هەژمارەکانی یانەکە، یاریکردن بە بازاڕی پشکەکان و شاردنەوەی چەند گرێبەستێک لە فەرمانگەی باج.

Back to top button