ئیسپانیا
باڵدی داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا یەكلاكردەوە
یاریگا
ئەلیخاندرۆ باڵدی، بەرگریكاری باڵی چەپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاكردەوە.
گرێبەستەكەی باڵدی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و تا ئێستاش لەگەڵ یانەكە نەگەشتووەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە باڵدی گوتی: بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانم كۆ بوونەتەوە، ئەوەش زۆر روونە كە دەمەوێت ساڵانێكی زۆر لێرە بمێنمەوە.
بەرگریكارەكەی بلاوگرانا گوتیشی: لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە پەیوەندیم بەم یانەیەوە كردووە، بۆیە دەمەوێت لە ئێستا و لە داهاتووشدا لێرە بمێنمەوە و درێژە بە یاریكردن بدەم.
بارسێلۆنا تا ئێستا سەركەوتوو نەبووە لە تۆماركردنی ناوی باڵدی لە لیستی یەكەمی یاریزانانی یانەكەیدا.