
یاریگا –
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی خیتافێ، هانزی فلیک باسی لە کە پێکانە ماسولکەییەکەی لامین یامال، گەڕانەوەی رافینیا و کۆمەڵێک تەوەری دیکە کرد.
دەربارەی پێکانەکەی لامین یامال
ئەمە یەکەم پێکانی ماسولکەییەتی. دڵنیام بۆ مۆندیال ئامادە دەبێت و بە بەهێزی دەگەڕێتەوە. کاتێک فاوڵەکەی لەسەر گیرا، شتێک هەبوو (ئازارێکی کەم)، بەڵام هێندە گەورە نەبوو، بۆیە بڕیارماندا لێدانە سزاکە جێبەجێ بکات. دواتر ئازارەکە زیادی کرد. هەندێک جار دەبێت تێبگەیت چۆن ئاماژەکانی جەستەت بخوێنیتەوە.
دەربارەی بارودۆخی دەروونی لامین
لەچاو ئەوەی کوڕێکی تەمەن 18 ساڵە، لەژێر ئەو هەموو فشارەدا، ئاستێکی زۆر باشی هەبووە. پێکانەکەی کاریگەری لەسەر دەروونی هەیە و ئاساییە بۆ چەند رۆژێک دڵتەنگ بێت، بەڵام دەبێت سەرنجی بخاتە سەر چاکبوونەوە
دەربارەی گاڤی
لای من گاڤی دوای گەڕانەوەی جیاوازە لە پێشتر؛ پێگەیشتووتر و وردتر دەبینرێت. ئاستی منی سەرسام کردووە، ئەو هەموو توانای خۆی دەبەخشێت و هەمیشە بە تیمەکەوە پەیوەستە.
دەربارەی خیتافێ
یاریکردن بەرامبەر خیتافێ هەمیشە سەختە، پێویستە کۆنتڕۆڵی ریتمی یارییەکە بکەین و هەڵەکان کەم بکەینەوە.
دەربارەی رافینیا و بێرناڵ
رافینیا و مارک بێرناڵ بەشداریی یارییەکەی سبەی ناکەن، چونکە لە مەشقەکان ئامادە نەبوونە، هیوادارم هەفتەی داهاتوو بارودۆخەکە زۆر باشتر بێت.



