
یاریگا-
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاری سبەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بڵاوکردەوە.
ماڵپەری فەرمی شاهانەکان لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی یانەکەیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاری سبەی بانگهێشتکراون، بۆ ئەم یارییە داڤید ئالابا دوای ماوەیەک دابڕان بانگێشتکرایەوە. هەروەها دانی کارڤاخالیش دوای ماوەیەک دابڕان ئەویش بانگهێشتکرایەوە.
لەلایەکی دیکە چوامینی ناوەڕاستکاریش ئەویش دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان، بۆ ئەم یارییە بانگهێشتکرایەوە. لە هەمان کاتدا بێنزێما و ملیتاو بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.