فهرهنسا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر تۆلۆز
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كریستۆڤ گالتیێ ڕاهێنەری فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر تۆلۆز.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆلۆز بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و دووەمی خولی فەڕەنسیدا.
پاریس بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و تۆلۆزیش بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی سیانزەیەم دێت.
بۆ ئەو یارییە هەریەك لە نێیمار، ڕامۆس و ئێمباپێ بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: حەكیمی، ماركینۆس، دانێلۆ، نونۆ میندێس
هێڵی ناوەند: فابیان ڕویس، ریناتۆ سانچێز، ڤیتینیا
هێڵی هێرشبردن: مێسی، سۆلێر، ئێكتیكێ