
یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڕیاریداوە بۆ هاوینی داهاتوو، هێرشبەرێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان بۆ هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی بە توانا دەگوازيتەوە و ئەو هێرشبەرە، لەگەڵ کەریم بێنزێما گۆڵکاری فەرەنسی یانەکەیان یاری دەکات. بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنیە ئەو هێرشبەرە کێیە.
ئاس بڵاویشی کردەوە زۆرێک پێیانوایە شاهانەکان هاوینی داهاتوو، لە نێوان ئێمباپێ و هالاند یەکێکیان دەگوازێتەوە، بەڵام هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە و ئەوەی باس دەکرێت تەنها دەنگۆیە.