پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریەكەی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا و كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لە یاریگای مەلیك فەهد لە سعودیە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
لە قۆناغی پێش كۆتاییدا یانە شاهانەكە بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ڤالینسیایان بردەوە و بارسێلۆناش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ڕیاڵ بیتسیان بردەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی ، كریستینسن ، ئاراوخۆ ، كۆندی
هێڵی ناوەند: پیدری ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ
هێڵی هێرشبردن: دیمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ڕۆدیگەر ،میندی
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرۆس ، مۆدریچ
هێڵی هێرشبردن: ڕۆدریگۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس