ئه‌مریکائه‌وروپامۆندیال

دانیێلۆ بەشداری یاری داهاتووی بەڕازیل دەکات

یاریگا
هەڵبژاردەی بەڕازیل دووشەممەی داهاتوو لە قۆناغی شازدەی مۆندیالی قەتەر رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە، دەنگۆیەکیش هەیە دانیێلۆی بەرگریکار بۆ ئەم یارییە بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی گلۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بالی راستی هەڵبژاردەکەیان، بەهۆی پێکان بەشداری دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەکەیان نەکردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری داهاتوو بگەڕێتەوە و، بەشداری یارییەکە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چاوەڕێ دەکرێت دانیێلۆ یارییەکەی بەرامبەری کۆریای باشوور، لە بالی چەپ یاری بکات، چونکە هەردوو یاریزانی ئەم بالە واتە تێلێس و ساندرۆ پێکانیان هەیە و ئەستەمە بەشداری ئەو یارییە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button