ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی شەشەم بۆ قۆناغی 16
یاریگا–
دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەم كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەنجام بدەن.
كۆمەڵەی شەشەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی كرواتیا، مەغریب، بەلجیكا و كەنەدا، كرواتیا و مەغریب بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەكەم و دووەم دێن و بەلجیكاش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و كەنەداش بە بێ خاڵ ڕیزبەندی چوارەمی گرتووە.
ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی شەشەم:
كرواتیا: بە بردنەوە و یەكسان بوون سەردەكەوێت یان شكستهێنان بە مەرجێك كەنەدا لە مەغریب بباتەوە.
بەلجیكا: بردنەوە لە كرواتیا، یەكسان بوون بە مەرجێك كەنەدا لە مەغریب بباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.
مەغریب: بردنەوە و یەكسان بوون ڕاستەوخۆ سەردەكەوێت، یان شكستهێنانی بە مەرجێك كرواتیا لە بەلجیكا بباتەوە، یان یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی مەغریب بێت ، یان بردنەوەی بەلجیكا لە كرواتیا و جیاوازی گۆڵی مەغریب لە كرواتیا زیاتر بێت.
كەنەدا: بە شێوەیەكی فەرمی ماڵئاوایی كردووە.