یاریگا-
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕیزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت.
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشیكردە سەر ئیدارەی مانچێستەر یۆنایتد و تین هاگی ڕاهێنەر.
هەژماری فەرمی مانچێستەر یۆنایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا سووپاسی كریستیانۆیان كردووە بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەكەی كردووە، بە جۆرێك كە 145 گۆڵی لە 346 یاریدا بۆ یانەكەی تۆماركرد، وە هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە داهاتوودا.