یاریگا–
لویس ئێنریکێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.
ئێدوارد ئێندا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری خانمە پیرەکە ئۆفەرێکیان پێشکەشی راهێنەرەکەی لارۆخا کردووە، بۆ ئەوەی دوای مۆندیالی قەتەر، لە شوێنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ببێتە راهێنەری یانەکەیان. بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئۆفەرەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە و بۆ هەر ساڵێکیش 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئێنریکێ کراوە.