ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بازاڕی راهێنەران گەرم بووە

یاریگا

چەند راهێنەرێک هەن بازاڕەکەیان گەرم بووە و چەندین یانە بۆ ئێستا و بۆ وەرزی داهاتوو ئامانجیانە وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، یانەکانی چێڵسی و تۆتێنهام لە ئینگلتەڕا بێ راهێنەرن، پاریس سانجێرمانیش پێدەچێت کریستۆف گالتیێ دوور بخاتەوە و چارەنوسی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدریدیش ناڕوونە.

ئاس ئاماژەی بەوە کردووە دیارترین ئەو راهێنەرانەی بێ کارن، هەر یەکە لە زینەدین زیدان و لویس ئێنریکێ و ئانتۆنیۆ کۆنتین، ئەو سێ راهێنەرە بوونەتە ئامانجی ئەو یانانەی بێ راهێنەرن، بۆیە پێدەچێت وەرزی داهاتوو دەست بە کارەکەیان بکەنەوە.

لە راپۆرتەکەی رۆژنامە مەدریدیەکە هاتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لویس ئێنریکێ لە ئینگڵتەڕا دەبێتە راهێنەری یانەی چێڵسی، دەنگۆیەکیش هەیە لە دوای چوونی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، زینەدین زیدان شوێنی بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button