ئه‌وروپائینگلتەرامۆندیال

كۆتینهۆ ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد فلیپی كۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات بەهۆی پێكانەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەستۆن ڤێلا بەشێوەیەكی هەمیشەیی كۆتینهۆی لە بارسێلۆنا كڕیەوە دوای ڕێككەوتنیان لەنێوان هەردوو یانەدا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی TNTـی بەڕازیلی كۆتینهۆ تووشی پێكان بووە و چاوەڕوان دەكرێت بە هۆیەوە شەش هەفتە لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئەو پێكانەی كۆتینهۆ تەواو یاریزانەكە دووردەخاتەوە لە بەشداریكردنی لە یاریەكانی جامی جیهانی لەگەڵ بەڕازیل.

هەڵبژاردەی سامبا لە كۆمەڵەی حەوتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سڕبیا ، سویسرا ، كامیرۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button