
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەلمیریا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سیانزەی خولی ئیسپانیا.
یاریەكە كۆتا یاری جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانە كەتەلۆنییەكە دەبێت و دواتر بەیەكجاری واز لە یاریكردن دەهێنێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی ، گارسیا ،پیكێ ، بیلیرین
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری
هێڵی هێرشبردن: دیمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی ، ڕافینها




