یاریگا-
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامەدە نەبوونی نگۆلۆ كانتێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
وا بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوودا یاریەكانی جامی جیهانی 2022 لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.
هەژماری فەڕمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی سەبارەت بە دۆخی كانتێ ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: نگۆلۆ كانتێ نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا ئەنجامدا و دوای سەركەووتنی نەشتەرگەریەكە چاوەڕوان دەكرێت چوار مانگ لە یاریگاكان دووربكەویتەوە.
An injury update on N'Golo Kante.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) October 18, 2022
بەوەش ناوەڕاستكارەكەی بلوز ناتوانێت بەشداری یاریەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بكات لە جامی جیهانی 2022.