یاریگا–
داڤید دی خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی Manchester Evning News گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە دەڵێت “ دەمەوێت ساڵانێکی دیکە لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم و ناسناو و دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنم “. ئەم قسانە گۆڵپارێزەکەی شەیتانە سوورەکان لە کاتێکدا ماوەی رابردوو دەنگۆیەک هەبوو دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.
دی خیا ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی دێت و یەکێکە لەو یاریزانانەی خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەی.